سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

AM:10:45:29/08/2021

88512 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی هەریەکە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا و وەزارەتی دارایی دابەش بکرێت.


بەگوێرەی چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، ئەمڕۆ یەکەکانی حەفتا و هەشتا و وەزارەتی دارایی موچەکانیان دابەش دەکرێت.

بڕیارە رێکەوتی ١ی ٩ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

هه‌ر دوێنێ بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری رایگەیاند، گۆڕانکارییەک لە وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانى پێشمەرگە کراوە، ئه‌م مانگە خانەنشینانى پێشمەرگە و سەربازی لە ناوەڕاستی هەفتە لە لیستی چوارەم، یان پێنجەمی دابەشکردنی مووچە دەبێت.

ئەگەرچی بڕیار بوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دابەش بکرێت، بەڵام لەماوەی دوو مانگی رابردوودا دابەشکردنی موچە دواکەوتووە و لەوادەی دیاری کراوی خۆی دابەش نەکراوە.

پێشتر، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئار تی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی هەرێم لەم مانگەدا، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی هەرێم تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە.








گەلەری