سەردێڕ:

دوورگەیەکی نوێ لەوپەڕی باکوری زەوی دۆزرایەوە

PM:09:03:28/08/2021

9544 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک زانای زانکۆی کۆبنهاگن رایانگەیاند، لە گەشتێکی زانستیدا لەمانگی تەمموزدا بەرەو باکوری گریلاند گەشتیانکردووە چونکە لەو باوەڕەدابوون لەوپەڕی باکوری زەوی وشکانییە، دواتر دورگەیەکیان لە دووری ٧٨٠ مەتر لە باکوری ئۆداک دۆزیوەتەوە.


زانکۆی کۆبنهاگن راگەیانرواێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، دورگەکە تائێستا هیج ناوێکی لینەنراوە و بەدوری ٧٨٠ مەتر دەکەوێتە باکوری ئۆداک و دەکەوێتە بەرامبەر کاب مۆریس جیزوب کە دورترین خاڵی باکوری زەوییەو و دەکەوێتە باکوری گرینلاندەوە.

ئۆداک دەکەوێتە دووری ٧٠٠ میلۆمەترەوە لە باشوری جەمسەری باکور، بەگوێرەی ئەکادیمیای دانیمارک دورترین زەوییە دەکەوێتە باکوری جیهانەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی زانکۆی کۆبنهاگن، رووبەری دورگە نوێیەکە بریتیە لە ٣٠ مەتر بە ٦٠ مەتر و سێ بۆ چوار مەتر لە ئاستی روی دەریاوە بەرزە.

لێکۆڵەرەوان ئاماژەیان بەوەداوە، بەمەبەستی گەشتێکی زانستی و وەرگرتنی چەند نمونەیەک لە ناوچەکە سەردانیان کردووە و سەرەتا لەو باوەڕەدابوون لەناوچەی ئۆداکدابن.

لەلایەن خۆیەوە، مۆرتن راش یەکێک لە شارەزایانی جوگرافی لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، "پێمان راگەیەنرا هەڵەیەک لە سیستمی "جی پی ئێس" دەستنیشانکردنی پێگە جیهانییەکاندا روویداوە بەوەی لەو باوەڕەدابوین کۆمەڵە زاناکە لە دورگەی ئۆداکدابن، بەڵام لەڕاستیدا دورگەیەکی نوێ بووە و زاناکان لە باکوری زەوی دۆزیویانەتەوە".

دەشڵێت، دۆزینەوەی ئەو دورگەیە روبەرێکی کەم لە سنوری دانیمارک زیاد دەکات، بەڵام زیادکردنی رووبەری ئەو وڵاتە شتێکی لاوازە و نامێنێتەوە، چونکە لە ریزی ئەو دورگە بچوکانەدا دانراوە کە تەمەنیان کورتە و ئاو دایاندەپۆشێت.

مۆرتن راش باسی لەوەشکردووە، کەس نازانێت ماوەی چەندە دورگەکە دەمێنێتەوە، پێدەچێت بەهەڵکردنی گەردەلولێکی بەهێز لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دورگەکە دیارنەمێنێت.

کـ.ئـ













گەلەری