سەردێڕ:

وەزارەتى ناوخۆ زانیارى نوێ لەبارەى کوژرانى نورزان بۆ ئێن ئاڕ تى ئاشکرا دەکات

PM:03:06:28/08/2021

13732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەدۆسیەى کوژرانى نورزان شەمەرى دەرکەوت کە براکەى بەو کارە هەستاوە و هۆکارى سەرەکى رووداوەکە کێشەى خێزانى بووە.


ئەمڕۆ شەممە، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنى عێراق لە لێدوانێکى تایبەت بە ئێن ئاڕ تى وت " لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وا دەریدەخەن، برای نورزان شەمەری تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی خوشکەکەیەتی و هۆکاری سەرەکی ئەو رووداوە کێشەی خێزانی بووە".

ئاماژەی بەوەشدا، برای نورزان تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی بەهاوکاری دوو کەسیتر دراوەتەپاڵ.

باسی لەوەشکرد، ئەو کارە لەسەر شەقامەکانی بەغدای پایتەخت روویداوە و هیچ جۆرە دەستدرێژییەكی سێکسیش وەک باس دەکرێت لەئارادا نییە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوای ئەوەی لە بەغدا تەرمی کچێک بە ناوی نورزان شەمەریی دۆزرایەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکیان لەبارەی کوژرانی پێکهێناوە و دەردەکەوێت ئەو کارە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادوەرین.

ئەمرۆ شەممەش بەڕێوبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەغداوە، برای نورزان شەمەری بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر کراوە.













گەلەری