سەردێڕ:

لێدوانى وەزیرى دارایى لەبارەى دانانى پێوەرى نوێ بۆ دابەشکردنى موچە

AM:09:39:28/08/2021

77616 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى ئەو هەواڵانە بڵاوکردەوە کە ئاماژەیان بەوە کردبوو وەزیری دارایی باسی لە دانانى پێوەرێکى نوێ کردووە بۆ دابەشکردنى موچە لەسەر بنەمای کاتژمێری کاری ڕاستەقینە.


ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بڵاویکردەوە، نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵانەى چەند دەزگایەکى راگەیاندنى ڕەتکردۆتەوە کە ئاماژەیان بە لێدوانێکى وەزیر کردووە لەبارەى دانانى پێوەرێکى نوێ بۆ خەرجکردنى موچە لەسەر بنەماى کاتژمێرى کارى راستەقینە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی وەزیری دارایی عێراق، "ئەم لێدوانانە هەڵبەستراو و بێ بنەمان و هیچ راست و درووستییەکیان تێدانییە".

هاوکات، داوا لە سەرجەمى میدیا و ئاژانسەکانی هەواڵ کراوە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە هەواڵە ساختانەدا نەکەن و پشت بە هەواڵی ناڕاستی پێگە ئەلیکترۆنی و چاوگە هەواڵییە نافەرمییەکان نەبەستن.













گەلەری