سەردێڕ:

ماکرۆن پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى عێراق لەوادەى خۆیدا راگەیاند

AM:09:04:28/08/2021

4360 جار خوێندراوەتەوە

ئیمانوئێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا گەیشتە شارى بەغدا و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لەلایەن مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشوازى کرا.


ئەمڕۆ شەممە، ئیمانوئێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا گەیشتە شارى بەغدا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەى بەغدا کە ئەمڕۆ دەست بە چالاکییەکانى دەکات.
لەدواى پێشوازیکردنى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بۆ سەرۆکى فەڕەنسا و سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامدرا و تیایدا کازمى ستایشى هەڵوێستى وڵاتى فەڕەنساى کرد لە هاوکاریکردنى عێراق لە شەڕى دژى داعش و ئەو وڵاتەى بە هاوبەشێکى کاراى عێراق ناوبرد لە شەڕى دژى داعش. 
هاوکات سەرۆکى فەڕەنسا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ماکرۆن پشتیوانى خۆى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى عێراق لەوادەى خۆیدا دەربڕى و وەک تاکە زامنى سەقامگیرى ئەو وڵاتەى ناوبرد. 
هەروەها سەرۆکى فەڕەنسا هانى عێراقیدا بۆ گرنگیدانى زیاتر بە ئاوارەکان و بونیادنانەوەى ناوچە ئازادکراوەکان. 

پێشتر ماڵپەرى حورەى ئەمەریکى بڵاوى کردەوە ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا لە پەراوێزى سەردانەکەى بۆ عێراق و بەشداریکردن لە لوتکەى هەرێمایەتى، سەردانى شارى موسڵ و هەرێمى کوردستان دەکات.














گەلەری