سەردێڕ:

لە بەسرەوە سێ موشەك ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لەم وڵاتە کران

AM:08:11:28/08/2021

7948 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بڵاویکردەوە، سێ موشەك لە بەسرەوە ئاڕاستەی خاڵی سنوری سەفوان هاوسنورى وڵاتى کوێت کراون.


ئەمرۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ موشەك لەناو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی خاڵی سنوری سەفوان کراون.

ئاماژەی بەوەشدا، شوێنی کەوتنی موشەکەکان تاوەکو ئێستا دیارینەکراوە، بەڵام لەوانەیە یەکێکیان لەخاکی کوێت کەوتبێتە خوارەوە.

هاوکات ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، دوو لە موشەکەکان لەنزیک بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە کوێت کەوتووەتە خوارەوە.

عەباس ماهیر، قایمقامی زوبێر بە میدیاکانی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی پێکانی بنکە سەربازییەکەى ئەمەریکا نییە.

لە ماوەی رابردووشدا، لە عێراقدا بنکە و بارەگە سەربازیی و دیپلۆماسییە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمەریکا روبەڕوی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بوونەتەوە، لەبەرامبەریشدا ئەمەریکا گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبارکردووە.













گەلەری