رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە شاری کابۆڵی پایتەختی ئەفغانستان.
ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش نیازی ئەوەیان هەیه بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و موشەک هێرشبکەنە سەر فڕۆکەخانەی کابۆڵ، بۆیه هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدەدن.
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە تەقینەوەکانی کابوڵدا ٩٠ هاوڵاتی
و ١٣ سەربازی ئەمریکا و ٢٨ چەکداری تاڵیبان کوژراون و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ئەگەر
پێویست بکات هێزی زیاتر رەوانەی فڕۆکەخانەی کابوڵ دەکەن.
هاوکات، بەرپرسێکی تاڵیبان رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ درێژکردنەوەی
کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەیاندا نییە لە دوای ٣١ی ئەم مانگە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت. دوێنێ، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی
تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان راگەیاند.