AM:09:32:29/11/2022
40720 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی وڵاتەکەی کرد مانگانە راپۆرتێکی تایبەت بە رێکارەکانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تێجووی دارایی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتەکەیاندا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە فەرمانی خانەنشینیان بۆدەرچووە.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکان کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ خانەشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ـەوە فەرمانی خانەنشینیان دەرچووە و تاوەکو تێستا خانەنشین نەبوون.
ئاماژەی بەوەشداوە،
سودانی داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی وڵاتەکەی کرد مانگانە راپۆرتێکی تایبەت بە رێکارەکانی
رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تێجووی دارایی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتەکەیاندا پێشکەش
بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
ئەوەشی خستووەتەروو،
لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی داوای لە وەزارەتەکان کردووە هیچ کەموکورتییەک
لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا نەکەن و کاری لە پێشینەیان گەڕاندنەوەی سامانی گەل
بێت بۆ گەل.