سەردێڕ:

ئایا ژیان لەدەرەوەی زەوی ھەیە؟

PM:04:44:27/08/2021

12408 جار خوێندراوەتەوە

گەردونناسانی بەریتانیا رایانگەیاند، پێشبینیدەکەن لە دوو یان سێ ساڵی داهاتوودا چەند نیشانەیەک دەربەکەون بەڵگەبن لەسەر بوونی ژیان لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، ئەمەش دوای ئەوەی پێداچوونەوەیان بە پێوەرە زانستییەکاندا کردووە.


رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە، زانایانی بەریتانیا دوای ئەوەی پێداچوونەوەیان بۆ پێوەرە زانستییەکان کردووە لەبارەی سروشتی هەسارەکانەوە پێشبینییەکانی خۆیانیان لەبارەی هەبوونی ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوییان خستووەتەڕوو.

زانایان ئاماژەیان بەوەداوە، سەرنجیان خستووەتەسەر ئەو هەسارانەی لە روی قەبارە و پلەی گەرما و پێکهاتەی بەرگەهەوایان هاوشێوەی زەوین.

گەردونناسانی زانکۆی کەیمبریجی بەریتانی رونیانکردووەتەوە، رەنگە دەرفەتێکی تر هەبێت بۆ بوونی ژیان لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، دوای ئەوەی توێژینەوە نوێیەکان بەهۆی پێوەرە زانستییە نوێیەکانەوە ئەگەری بوونی ژیان لەدەرەوەی زەوییان ئاشکراکردووە.

زانایان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێوەرە نوێیەکان ئاماژە بەوەدەدەن هەسارەیەکی وەک "نیپتۆنی بچوک" کە بەشێوەیەکی زانستی بە "K2-18b" ناسراوە، تیرەکەی دوو هێندەی تیرەی زەوی دەبێت و قەبارەکەشی هەشت ئەوەندەی قەبارەی زەوی گەورەترە، دەکرێت بۆ ژیان گونجاوبێت، چونکە یەکێکە لەو هەسارانەی هاوشێوەی زەوین و هەسارەی لەو جۆرەش لە گەردووندا ژمارەیان زۆرە.

هاوکات، زانایان ژمارەیەک هەسارەیان دەسنیشانکردووە کە دەکرێت بۆژیان گونجاوبن، چونکە بریتین لە ژمارەیەک هەسارەی هەرم و داپۆشراو بە زەریاکان و بەرگە هەوای پڕ لە هاتدرۆجینیان تێدایە.

نیکۆ مادۆسودان، توێژەر لە زانکۆی کەیمبریج رایگەیاند، ئەم هەسارانە دەچنە ناو کۆمەڵەیەکی نوێوە، بریتین لەو هەسارانەی ئاویان هەیە و بە بەرگە هەوای هایدرۆجین داپۆشراون.

باسیشی لەوەکرد، سەرنج خستەن سەر ئەم هەسارانە هەوڵە زانستییەکان خێراتردەکات بۆ گەڕان بەئامانجی دۆزینەوەی ئەو هەسارەیەی دەگونجێت لەسەرەوەی زەوی بۆ ژیان گونجاوبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوو یان سێ ساڵی داهاتوودا، چەندین نیشانە و ئاماژە بدۆزرێنەوە بەڵگەبن لەسەر بوونی ژیان لەسەر یەکێک لەو هەسارانە. دەشڵێت، تەلیسکۆبی "جەیمس وێب" کە بڕیارە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان هاوکارێکی باشدەبێت لەسەر توێژینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە.

کـ ، ئـ













گەلەری