بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵیکدا لەنێو شاری کەربەلا، سێ کچ کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و سێ کچ گیانیان لەدەستداوە، سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
باسیان لەوەشکرد،
بەهۆی داخستنی دەرگای ماڵیان لەلایەن باوکیانەوە ئەو سێ کچە نەیانتوانیوە خۆیان رزگاربکەن.
هەر ئەمڕۆ، لە ئەنجامی
تەقینەوەی بتڵێکی گاز بە یەکێک لە کاروانانی ئەنجامدەرانی رێوڕەسمی عاشورادا لە خۆرئاوای
بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.