سەردێڕ:

لە بەغدا تەقینەوەیەک روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:17:27/08/2021

4124 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵێکی غاز بە یەکێک لە کاروانانی ئەنجامدەرانی رێوڕەسمی عاشورادا لە خۆرئاوای بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵێکی غاز لەناو خێوەتگەی ئەنجامدەرانی رێورەسمی عاشورا لە ناوچەی حەیی جیهاد لە خۆرئاوای بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، کوژراوەکان دوو برا و کەسێکی دیکەبووە کە خاڵۆزایان بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە موسوڵمانانی شیعە مەزهەب لە ١٠ی موحەڕەم و رۆژانی دوایی هەموو ساڵێکدا رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی کوشتنی حسێن کوڕی عەلی سازدەکەن.

ئومێد محەمەد، بەغدا








گەلەری

‌بەپەلە