سەردێڕ:

دوایین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابوڵ

PM:10:00:26/08/2021

12432 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ١٢ سەربازی مارێنز و ٦٢ ئەفغانی گیانیان لەدەستداوە.


میدیا جیهانییەکان لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی فرۆکەخانەی حامید کارزایدا ١٢ سەربازی هیزەکانی مارێنز ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و سێی تریشیان برینداربوون.

بزوتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی ئەو هێرشە خۆکوژییان کرد و بوونی هێزەبیانیەکانیان بەهۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە داناوە.

باسیان لەوەشکردووە، هێرشەکە لە ناوچەی ژێر دەستی هێزەکانی ئەمریکادا روویداوە و چەند چەکدارێکی بزوتنەوەکەیان برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە دەرگای سەرەکی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامیدا کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویداوە.

دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی زۆرینەی ئەفغانستانی کرد و حکومەتی ئەو وڵاتە کۆتایی پێهات، هەزاران هاوڵاتی ئەفغانیش بە مەبەستی جێهێشتنی وڵاتەکەیان و راکردن لە دەسەڵاتی تاڵیبان، چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵەوە.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و دوای چەند کاتژمێرێکیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، وڵاتی بەجێهشت و لەپەیامێکیشیدا رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی نەیویستووە خوێن بڕژێت، ئامادە نەبووە روبەڕوی بزوتنەوەی تاڵیبان ببێتەوە."













گەلەری