ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەھای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەنرخی دۆلار لە دوێنێدا ١٥٠ دینار دابەزی.
لەلایەکی ترەوە، بەراورد بەدوێنێ نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار بەجێگری ماوەتەوە و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٦ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٢٠ ھەزار لیرەی تورکییە.