سەردێڕ:

وەزارەتی نەوت کۆمپانیایەکی وزە لەم شارە دادەمەزرێنێت

PM:11:30:25/08/2021

2904 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتى عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیايەکی وزەی لە بەسرە دەرکردووە بە ئامانجی ئەوەی ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ گۆڕینی وزە و بنچینەیەك بۆ گەشەپێدانی ئەو بوارە لە وڵاتدا.


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت رایگەیاند، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی کۆمپانیاکە بریتییە لە پاڵپشتی دارایی گەشەپێدانی کێڵگەی گەورەی رومێلە لە باشوری عێراقدا.

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر راسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی نەوت بڕیاریدا بە دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی بەشداریکردنی کۆمپانیای بریتیش پەتڕۆلیەم و پتڕۆجینا بەجۆرێك بێت کە هەردوو کۆمپانیاکە ببنە بنچینەیەك بۆ بنیاتنانی کۆمپانیا نوێیەکە بەتایبەت لەرووی کارگێڕییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکانی کردنەوەی کۆمپانیای بەسرە بۆ وزەی سنوردار لە بەسرە دەستپێبکەن دوای ئەوەی رێککەوتن لەسەر ئەو بابەتەکرا.








گەلەری