به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیای ئاگری كه لوتكه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌رزترین لوتكه‌یه له توركیا، به‌هۆی گۆڕانی ئاو و هه‌وا و هه‌لومه‌رجی كه‌شناسییه‌وه، توانەوە.
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئۆغوز شیمشه‌ك، مامۆستا له به‌شی جوگرافیاى كۆلێژی زانست و ئادابی زانكۆی ئیدر رایگەیاند "له چیای ئاگری به تایبه‌ت له‌و لایه‌ی كه به‌سه‌ر باشوردا ده‌ڕوانێت له چه‌می ئۆكوزه‌وه كه له چوار هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك به زه‌قی ده‌بینرێت. له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك خاك گه‌رم بووه و له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رده به‌سته‌ڵه‌كییه‌كان له چیاكه‌وه دێنه خواره‌وه".
"به‌سته‌ڵه‌كی تاككه" كه رووبه‌ره‌كه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تر و ٢٠٠ مەتر
چوارگۆشه‌یه و ده‌كه‌وێته لوتكه‌ی چیاكه له باشوره‌وه تا چه‌می ئۆكوز له قه‌زای
بایه‌زید سەر بە پارێزگای ئاگری و له باكوریشه‌وه تا دۆڵی دۆزه‌خ له قه‌زای
ئاراڵك سەر به پارێزگای ئیدر درێژ ده‌بێته‌وه.
دكتۆر ئۆغوز شیمشه‌ك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی وتووە، کە به‌سته‌ڵه‌كی
لوتكه‌ی چیای ئاگری له دوا چاخی به‌سته‌ڵه‌كه‌وه ماوه‌ته‌وه و گرنگییه‌كی ئێجگار
زۆر له‌خۆ ده‌گرێت.
ئۆغوز شیمشه‌ك به تیشكخستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین به‌سته‌ڵه‌كی
توركیا له چیای ئاگری-یه رونیکردەوە "له قه‌دپاڵه‌كانی لوتكه‌ی چیاكه‌دا
به‌سته‌ڵه‌ك هه‌یه تا دۆڵه‌كان درێژ ده‌بێته‌وه و رووبه‌ره‌كه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تر و
٢٠٠ مەتر چوارگۆشه‌یه".
وتیشى "به‌داخه‌وه گه‌رمبوونی زه‌وی كه ئێستا نیشانه‌كانی زه‌قتر
ده‌بیندرێن كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیای ئاگری-یش. به تایبه‌ت
توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووز و له‌ناو مانگی ئابدا ده‌بێته
هۆی رۆچوونی زه‌وی".
بەوتەى ئەو پرۆفیسۆرە "چه‌ند جاری دیكه‌ش له مێژوو رۆچوونی زه‌وی
رووی داوه، به‌ڵام رۆچوونه‌كانی پێشوو به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه بوون نه‌ك گه‌رمبوونی
زه‌وی. له چیای ئاگری به تایبه‌ت له‌و لایه‌ی كه به‌سه‌ر باشووردا ده‌ڕوانێت له
چه‌می ئۆكوزه‌وه كه له چوار هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، توانه‌وه‌ی
به‌سته‌ڵه‌ك به زه‌قی ده‌بینرێت. له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك خاك گه‌رم
بووه و له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رده به‌سته‌ڵه‌كییه‌كان له چیاكه‌وه دێنه خواره‌وه".
شیمشه‌ک تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توانه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیای
ئاگری له‌وانه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی شاخه‌وانان دروست بكات، وتی "رووداوه لێكجیاوازه‌كانی ئاو و هه‌وا له‌م
رۆژانه‌ی دوایدا، په‌یوه‌ندییان به گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه هه‌یه. بارانی به‌لێزمه
له ناوچه‌كانی ده‌ریای ره‌ش، گه‌رمبوونی زیاد له راده له ناوچه‌ی ده‌ریای ناوەڕاست،
توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی چیای جیلۆ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، هه‌روه‌ها
توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی چیای ئاگری په‌یوه‌ندیداره به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی
گه‌رما له جیهان و گه‌رمبوونی زه‌وی".