سەردێڕ:

ئەمەریکا: ئامادەین سازشی زۆر بۆ ئێران بکەین

PM:09:37:25/08/2021

3804 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە "سازشی زۆر" بۆ ئێران بکات لەبەرامبەر پاشگەزبوونەوەی ئێران لە هەنگاوەکانی لەپرۆگرامە ئەتۆمییەکەیی و پابەندبوونی بە رێککەوتننامەکەی ساڵی ٢٠١٥.


رۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی "ئەوروپا حوڕڕە" ئامادەیی ئەمەریکای بۆ خستنەڕووی سازشی زۆر بۆ ئێران خستەڕوو، کە لەبەرامبەری ئەوەدا ئێران پێویستە لەهەنگاوەکانی خۆی لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی پاشگەزببێتەوە.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوان نیگەرانن لەوەی کە لە دانوستانەکانی داهاتوویدا هەنگاوی توندتر بگرێتەبەر.

رۆبێرت مالی دەشڵێت، لەماوەی شەش کۆبوونەوەکەی زنجیرە دانوستانەکانی ڤییەنادا، بەرەوپێشچوونی باش لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا روویداوە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

مالی ئەوەشی وتوە، ئەمەریکا لەم حاڵەتەدا دەتوانێت ڕێککەوتنێکی جیا لە گەڵ ئێران بکات، بەڵام زۆر جیاواز دەبێت لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی کە ئێستا هەیە.













گەلەری