سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە بەردەوامی دانوستانەکانی ناوچەکانی دەوروبەر و وڵاتانی دیکە کرد و سەبارەت بە نرخی دۆلار وتی، "بەهای دۆلار پەیوەندی بە یاساکانی بانکی ناوەندییەوە هەیە و حکومەتیش پابەندە بەو یاسایانە."
محەمەد شیاع سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەیانەوێت سەقامگیری لە ناوچەکانی عێراق بەدەستبخەن و بەردەوامبن لە رێوشوێنەکانی پێشوو لەبارەی پرسی دانوستەکانەکانی ئێران و سعودییە و سەبارەت بەمەش وەڵامی ئەرێنیان پێ گەیشتووە.
دەشڵێت، "بەشێوەیەکی
گشتی حکومەتی ئێستا ئامانجیەتی وا لە عێراق بکات رۆڵێکی راستەقینەی لە ناوچەکانی دەوربەری
هەبێت و خاڵی لێکەوتی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکان بێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری."
ئاماژەی بەوەشدا، دەست بە
ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن لەبارەی جێبەجێکردنی کاری
هاوبەش لە ناوخۆی عێراق بە شێوەیەکی پیشەگەرانە و تەکنیکیانە، لە پێناو دیاریکردنی
پێویستی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و بەرێکردنی ئەرکەکان و راهێنان و
مشتومڕکردن و گۆڕینەوەی زانیاری.
باسی لەوەشکرد، ئەنجامدانی
هەڵبژارنی پەرلەمانی پێشوەخت لە عێراق بڕیارێکە پەیوەندی بە بە خودی پەرلەمانی خۆیەوە
هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و حکومەتێک ئامادە بێت بۆ هەڵبژاردن.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراقی
پەیوەستە بە یاساکانی بانکی ناوەندی سەبارەت بە دیاریکردنی بەهای دۆلار و پشتیوانی
لەو کەرتانەی بەهۆی بەهای دۆلارەوە کاریگەریان لەسەر بووە.