سەردێڕ:

عێراق وێستگەیەکی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا دروستدەکات

PM:04:19:25/08/2021

5060 جار خوێندراوەتەوە

عێراق لەگەڵ کۆمپانیای پاوەر چاینای وڵاتی چین گرێبەستێکیان بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا لە عێراق واژۆکرد.


نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئامادەبوونى مستەفا کازمی گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە واژۆکردووە و وێستەگەکە توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار مێگاوات کارەبای هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە قۆناغی یەکەمدا وێستگەکە ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت و دواتر رێژەکە بەرزدەکەنەوە بۆ دوو هەزار مێگاوات.

نوسینگەی مستەفا کازمی باسی لەوەشکردووە، بۆ یەکەمین جارە پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لەعێراق جێبەجێدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرجەم شارەکانى عێراق گرفتى کەمى کارەبایان هەیە و عێراق لە ئێران و وڵاتانى دراوسێوە وزەى کارەبا هاوردەدەکات و خۆى تواناى نزیکەى ٢٠ هەزار مێگاوات کارەباى هەیە.













گەلەری