PM:11:59:01/11/2022
1444 جار خوێندراوەتەوە
تەمەنی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان تەنها پێنج رۆژی ماوە و لەوەش بەدواوە بە تەمەن بەسەرچوو هەژماردەکرێن. هاوکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردوەتەوە.
دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نووسراوێکی فەرمی یاساکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی واژۆکردن یان رەتکردنەوەی یاساکە.
بە گوێرەی چاوگێک، سەرۆکی هەرێم یاساکەی واژۆ نەکردووە،
بەڵام رەتیشی نەکردوەتەوە، بەوەش دوای ١٥ رۆژ یاساکە جێگیر دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە دەبوو سەرەتای مانگی رابردوو
هەڵبژاردن بکرایە، بەڵام پارتی و یەکێتی و بەشێک لە لایەنەکانی دیکە رێکەوتن کە تەمەنی
پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکی هەرێم درێژ بکەنەوە، بەوەش چەند رۆژێکی دیکە تەمەنی پەرلەمان
و حکومەت بەسەردەچن.