بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنمایی و یاساکان زیاتر لە ٢٠ بنکەی بریکاری خۆراک و ئارد داخراون.
هاشم سابت بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی پێشێلکاری یاسا و رێنماییەکان لە ماوەی مانگی ئەیلولی رابرردوو ٢٨ بنکەی بریکاری خۆراک و ئارد داخراون.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییان دەتوانن سەرپێچی بریکارەکان
و پرسیارەکانیان لە رێگەی پەڕەی فەرمی وەزارەتی پلاندان لە فەیسبووک ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی
پارێزگا جیاوازەکان بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی پلاندان ١٠ بریکاری
نوێی دامەزراندووە و ١١٥ بریکاریی داڕشتووەتەوەو ٤٤ بریکاری تێکەڵ بە یەکدی کردووەتەوە و چوار بریکاری نوێکردووەتەوە و نۆ
بریکاری دیکەی خستووەتەوە سەرکار.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی گرتنەبەری
رێکارەکان ١٠ هەزار و ١٧٦ منداڵی تازە لە
دایکبوو لە فۆرمەکانی خۆراک تۆمارکراون و ٨١ هەزار و ١٢١ تۆماری نوێی فۆرمی خۆراک
ئامادە کراوە و ١١ هەزار و ٦٧٧ خێزانی لە فۆرمەکان جیاکردووەتەوە و بەهۆی مردنی کەسەکانەوە
١٤ هەزار و ٧٢٤ کەسی تۆمارکراوی سڕیوەتەوە.