وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، زیاتر له ٨٧ هه‌زار سه‌ربازی نوێ ئاماده‌كراون بە ئامانجی ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكرێن. دەشڵێت، "ئه‌و هێزانه‌ش له‌لایه‌ن سێ هه‌زار راهێنه‌ره‌وه راهێنانیان پێكراوه".
ئەمڕۆ سێشەممە، سێرگی شویگو، وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هێزێكی ٣٠٠ هه‌زاری له ئێستادا توانیویانه ٨٧ هه‌زار سه‌رباز ئاماده‌ی جه‌نگ بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، هێزه پێكهێنراوه‌كه له‌لایه‌ن سێ هه‌زار راهێنه‌ره‌وه
مەشقیان پێكراوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توانیویانه ته‌واوی راهێنان و تاكتیكه سه‌ربازییه
پێویسته‌كان جێبه‌جێبكه‌ن. دەشڵێت، ئاماده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی
جه‌نگ ره‌وانه بكرێن.
وه‌زیری به‌رگری روسیا ئاماژەی بەوەشدا، له‌ئێستادا هێزه‌كانیان راهێنانی ته‌واویان پێكراوه
بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كه‌ی ژێرخانه ئابورییه‌كانی ئۆكرانیا چڕبکەنەوە
و ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیان به سه‌ربازه‌كانی ئۆكرانیا بگات.
سێرگی شویگو باسی لەوەشکرد، له‌سه‌روبەندی ئۆپراسیۆنه‌كان دژ به یه‌كه
پێكهێنه‌ره‌كانی ژێرخانی ئابوری ئۆكرانیا، دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی كه هاوڵاتییانی
ئۆكرانی به‌هیچ شێوه‌یه‌كی زیانیان پێناگات و له مه‌ترسییه‌كان به‌دورده‌بن.
له‌باره‌ی هێرشه پێچه‌وانه‌كانی سوپای ئۆكرانیاوه ئاماژەی بەوەشدا، حكومه‌تی
كیێڤ به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چەکدارییەکانی و هاندانی سه‌ربازانی
وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و ژیانی هاوڵاتیانیش بوه‌ته قوربانی هه‌وه‌سه
ناپه‌سه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەکۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەفەرمانی
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکی
ئۆکرانیا دەستی پێ‌کرد و تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامی هەیە و لە کاردانەوە
نێودەوڵەتییەکاندا ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان زنجیرەیەک سزای
ئابوری و دارایی و بازرگانیان بەسەر دامەزراوە
فەرمییەکان و کەرتی تایبەتی روسیادا سەپاند و بە پارە و چەک و مەشقی سەربازیش
پشتیوانیان لە ئۆکرانیا کرد.