هەردوو بانکی رەشید و رافیدەینی عێراقی رایانگەیاند، دوای تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە سەرجەم لقەکاندا پێدانی پێشینەکان بەفەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان دەستی پێکردووە. دەشڵێن، "پێشینەکان لە نێوان پێنج بۆ ١٠ ملیۆن دیناردایە".
ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین لە دوو راگەیەنراوی جیاوازدا رایانگەیاند، دەست بە پێدانی پێشینەی نوێ دەکەنەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای
تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە سەرجەم لقەکاندا پێدانی پێشینەکان بەفەرمانبەرانی وەزارەتی
بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان دەستی پێکردووە.
بانکی رەشید ئەوەشی
خستەڕوو، پێشینەی کەسی بڕی ١٠ ملیۆن دینارە،
لەکاتێکدا پێشینەی تەواوکاری و گرێبەستەکان بڕی پێنج ملیۆن دینارە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێشینەی
کەسی و پێشینەی تەواوکاری و گرێبەستەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی ئەپی بانکی
رەشیدەوە پڕدەکرێتەوە و هیچ نێوەندگیرێک لە نێوان بانک و وەرگری پێشینەکاندا نییە.