دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر ٢ یەختێک بە زیاتر لە ٧٠ کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت. دەشڵێت، "تا ئێستا نۆ کۆچبەر رزگارکراون و تەواوی سەرنیشەکانی دیکە بێسەروشوێن بوون".
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە رایگەیاندووە شەوی رابردوو کاتژمێر ٢ یەختێک بە زیاتر لە ٧٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو کەوت.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا نۆ کۆچبەر رزگارکراون
و تەواوی سەرنشینەکان دیکە بێسەرو شوێنن.
لە راگەیەنراوەکەی دەزگای لوتکەدا هاتووە، یەختەکەلە کەناراوەکانی ئەزمیرەوە بەرەو ئیتاڵیا
بەڕێکەوتووە و کۆچبەرانی ئەفغانستان، ئێران
و میسریش لە نێو یەختەکەدا بوون.
دەشڵێت، بەگوێرەی لێدوانی وتەبێژی پۆلیس کەناراوەکانی
یۆنان کۆچبەرەکانی ناو یەختەکە بەزیاتر لە ٧٠ کۆچبەر مەزندە دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا بە تەواوی دەرنەکەوتووە کە ژمارەی لۆچبەرەکانی
ناو یەختەکە چەند کۆچبەربوون.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەزگای لوتکە، وتبێژی
پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان باسی لەوەشکردووە، بارودۆخی کەشوهەوا خراپ بووە، ئەمەش
بووەتە هۆی نوقمبوونی یەختەکە.
لە راگەیەنراوەکەی دەزگای لوتکەدا هاتووە، بەپێی
زانیارییەکانی دەزگای لوتکە ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن بەردەوامن، بەڵام بارودۆخی
کەشوهەوا زۆر خراپە، بەو پێیەی خێرایی با دەگاتە ٨ بوفۆر.