کۆپییەکی زێڕینی ئایفۆنی نوێ بە بەهای زیاتر لە ١٣٥ هەزار دۆلار دروست دەکرێت.
دوای ئەوەی مانگی پێشوو کۆمپانیای ئەپڵ دوایین مۆدێلی ئایفۆنی لەجۆری "ئایفۆن ١٤ی پرۆماکس"ی بە بەهای نزیکەی هەزار و ٨٠٠ دۆلار خستەبازاڕەوە، کۆمپانیای کاڤیار هەستا بە خستنەبازاڕی هەمان ئایفۆن کە لەئاڵتون دروستکراوە و نرخەکەی زیاترە لە ١٣٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی.
کۆمپانیای کاڤیار کە بنکەی سەرەکی لە ئیماراتە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هەفتەیە
پەردە لەسەر دروستکردنی ئایفۆنێکی ئاڵتوونی لادەدات کە لەپشتی مۆبایلەکەوە کاتژمێری
کۆمپانیای رۆلێکسی لەسەر دروستکراوە و هەشت ئەڵماسی لەسەر جێگیرکراوە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، مۆبایلەکە بە بەهای زیاتر لە
١٣٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی خراوەتە بازاڕەوە. دەشڵێت، ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رووپۆشی ئایفۆنەکە لە کانزای تیتانیۆمی رەش
دروستکراوە، ئەوەش هەمان روپۆشە کە کۆمپانیای رۆلێکس بەکاریدەهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کۆمپانیای کاڤیار
لە ماڵپەڕی سەرەکی خۆی رایگەیاندووە ئەوان هەوڵدەدەن بەردەوام دەستکەوتی گەورە تۆماربکەن
و بۆئەمجارە ئامانجەکەیان ئایفۆن ١٤ی پرۆماکس بووە و ئەمەش کارێکی هونەریی و دەستکەوتێکی
گەورەیە و تەنها سێ دانەی لێدروستکراوە.
کۆمپانیای کاڤیار ناوبانگی لە درووستکردنی ئامێرە بەناوبانگەکاندا هەیە و
پێشتر مۆبایلێکی بڵاوکردبووەوە و لەدروستکردنیدا ددانێکی راستەقینەی دایناسۆرێکی تێدا
بەکارهێنابوو کەتەمانی بۆ ٨٠ ملیۆن ساڵ لەوەوپێش دەگەڕایەوە.