سەردێڕ:

حکومەتی عێراق یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دادەمەزرێنێت

PM:08:09:01/11/2022

2148 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا.


ئەمڕۆ سیشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرای کرد، یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دادەمەزرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامە ماستەر و دکتۆرا رەزامەندی دەربڕیووە.

ئاشکراشی کرد، ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی راسپاردووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دابمەزرێنێت کە ژمارەیان لە ٧٤ هەزار کەس زیاترە.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی دامەزراندنی بەتەواوەتی راگرتووە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیشی راگرتووە کە مافی یاسایی خۆیانە. هاوکات، هیچ هەنگاوێکیشی بۆ دەستبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان نەناوە.













گەلەری