سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی یارمەتیەکانی بۆ ئەفغانستان سڕکرد

PM:03:42:25/08/2021

2228 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، بانکی جیهانی بڕیاریدا پارەی یارمەتی بۆ پرۆژەکان لەو وڵاتەدا رابگرێت.


بانکی ناوەندی جیهانی لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد دەستبەسەرداگردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کاردەکاتەسەر پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی ئەو وڵاتە بەتایبەت بۆ ژنان. بانکی ناوەندی لە هەنگاوێکدا تەواوی یارمەتیەکانی بۆ پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکان لە ئەفغانستاندا راگرت.

بی بی سی بڵاویکردەوە، ئەو کارەی بانی ناوەندی دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتەکانی رەوانەکردنی پارەکانی بۆ ئەفغانستان هەڵپەسارد.

وتەبێژی بانکی ناوەندی جیهانی رایگەیاند، ''سەرجەم پاڵپشتیە داراییەکانمان لەو وڵاتدا سڕکردووە و لە نزیکەوە چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین بەپێی سیاسەت و رێکارە ناوخۆییەکانمان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان بەردەوام لە راوێژدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوبەشەکانیاندا دەبن، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی خەڵکی ئەفغانستان.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی زانیاریەکان ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٢ـوە زیاتر لە پێنج بلیۆن دۆلاریان لەو وڵاتەدا بۆ ئاوەدانکردنەوە و بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکان خەرجکردووە.

دوای چەند رۆژێك لە دەستبەسەرداگردنی ئەفغانستان، حکومەتی ئەمریکا سەرجەم پارەکانی ئەو وڵاتەی لە بانکی ناوەندی دابانکدا لە کابوڵی پایتەخت بلۆککرد و بڕەکەی زیاتر لە نۆ بلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردوو، حکومەتی ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندەوە و بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیکرد بە شەڕ و زۆربەی شارەکانی کۆنترۆڵکرد و لەناوەڕاستی ئەم مانگە دەستی بەسەر کابوڵی پایتەختداگرت و کۆشکی سەرۆکایەتیدا و گرت و حکومەتی ئەفغانستان رووخا، دوێنێش سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەرداری دەسەڵات بوو و بەرەو تاجیکستان وڵاتی جێهێشت و ئێستا نیشتەجێی ئیماڕاتە.













گەلەری