PM:07:24:01/11/2022
53928 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر – بەحرکە لەنزیک گەڕەکی ئازادی نوێ (ئەتکۆنز)، ئاوەڕۆیەکی سندوقی لە شەقامەکە دەپەڕێندرێتەوە بۆدیوی عەینکاوە، کەماوەی کارکردن تیایدا ١٠رۆژ دەخایەنێت. دەشڵێت، "پێویستە هاوڵاتییان و شۆفێران پابەندی هاتوچۆبن لەو رێگایەی بۆیان دیاری دەکرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەڕێکەوتی ٢ی ١١ی ٢٠٢٢ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - بەحرکە لەنزیک گەڕەکی ئازادی نوێ (ئەتکۆنز)، ئاوەڕۆیەکی سندوقی لەشەقامەکە دەپەڕێندرێتەوە بۆدیوی عەینکاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ماوەی کارکردن لە ئاوەڕۆکەدا
١٠ دەڕۆژ دەخایەنێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تکا لە
هەوڵاتییان و شۆفێران دەکەن لەماوەی کارکردنەکە پابەندی رۆیشتن بن بەپێ ی ئەو رێڕەوە
کاتیانەی بەفسفۆر دروست دەکرێن، تاکو کارەکان تەواو دەبن.