سەردێڕ:

روسیا لەبارەی رەوانەکردنی دانەوێڵەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان هۆشداریدا

PM:06:41:01/11/2022

2000 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی کریملن لەبارەی رێککەوتنەکانی ناردنی دانەوێڵەوەی ئۆکرانیاوە بەبێ بەشداری روسیا هۆشداریدا. دەشڵێت، "هەر رێککەوتنێک لەبارەی ناردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان بێ روسیا مەترسیدارە".


دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن لەوەلامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رێککەوتنەکانی ناردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بەبێ روسیا هۆشداریدا.

سەبارەت بەرێککەوتنەکان بەبێ بوونی روسیا لەبارەی ناردنی گەنمی ئۆکرانیاوە راگەیاند، هەر رێککەوتنێکی لەو جۆرە ئەستەم و مەترسیدارە، چونکە روسیا دڵنیایی لەپاراستنی کەشتییەکانی دانەوێڵەدەدات لەناوچەکەدا.

وتەبێژی کۆشکی کریملن، ئاماژەی بەوەشدا، ئۆکرانیا لە رێککەوتنەکانی هەناردەکردنی دانەوێڵە کشاوەتەوە.

هاوکات، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئۆکرانیایکرد کە رۆژی شەممەکەشتییەکی روسیای لە دورگەی کریمی تەقاندووەتەوە و ئەمەشی بەهۆکاری کشانەوەی ئۆکرانیا لەقەڵەمدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقاندنەوەی کەشتییەکە رانەگەیاندووە، بەڵام دەڵێت ئەو کەشتییە دەریاییەی روسیا ئامانجێکی سەربازی بووە.

هاوکات، سەرەڕای کشانەوەی روسیا لە رێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە رەوانەکردنی کەشتی دانەوێڵەی روسیا لە ناوچەکێشەلەسەرەکانەوە، بەڵام رۆژی دووشەممە ١٢ کەشتی دانەوێلەی ئۆکرانی کەناراوەکانی ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت.

ئاماژەبەوەشکراوە، کەشتییەکان بڕی ٣٥٤ هەزار و ٥٠٠ تەن دانەوێڵەیان بارکردووە کە ئەمەش بڕێکی زۆر زیاترە لە رێژەی ئاسایی بۆئەوەی لەماوەی یەک رۆژدا رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت. وڵاتان ترسیان لەوە هەبوو کە مۆسکۆ دووبارە گەمارۆی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بداتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی روسیا رۆژی شەممەی رابردوو کشانەوەی خۆی لەو رێککەوتننامەیەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان راگەیاند.













گەلەری