سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن هەڵەیەکی لێیان بینی با رێگرییان لێبکات و ئەگەر کارێکی باشیشیان کرد پشتیوانیان بکات. دەشڵێت، "کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سیاسین".
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە دیداری مێری رایگەیاند، به‌رده‌وام ئاماده‌ن هاوكاری بەغدا بکەن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئاماژەی بەوەشدا، "تا ئێستا عێراق یاسای نه‌وت و غازی نییه، ئێمه
ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه یاسای نه‌وت و غاز گه‌ڵاڵه بكه‌ین و ره‌وانه‌ی پەرلەمان
بكرێت بۆ په‌سندكردن، ئه‌مه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو، پرسێكی دیكه مادده‌ی ١٤٠ و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه،
تا ئێستا حكومه‌تی فیدراڵی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی چاره‌سه‌ری
هه‌بێت، ئاماده‌ن پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ن و هاوكار بین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی
هەرێم ئاشکرای کرد، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسین.
وتیشی، یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی به‌غدا یان
پشتیوانی سیاسی نه‌بووه، یان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ته‌واوی به‌كارنه‌هێناوه.
له‌به‌ر ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، هەرێم خاوەنی بنەمایەکی بەهێزی ئابوری
نەبووە، هەربۆیە ئەگەر بیانەوێت ببنە خاوەنی ئابوری سەربەخۆ دەبێت بەر پرسیارێتیش
هەڵگرن.
دەشڵێت، "دەمانەوێت سەرچاوەکانی داهات هەمەچەشن بکەین".
هاوکات، مەسرور بازرانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانەی لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا
رووبەڕوویان بووەتەوە، بەڵام توانیویانە لە ماوەی دەستبەکاربوونیان لە کابینەی ئەم
حکومەتە موچەی فەرمانبەران لە هەموو مانگێکدا دابەشبکەن.
وتیشی، لە هەندێک مانگدا کەمێک
دواکەوتووە و هەندێک مانگ نەیانتوانیوە بە تەواوی دابەشی بکەن، بەڵام ٨٠٪ بۆ ٩٠٪ی موچەی فەرمانبەرانیان دابەشکردووە.