زانایانی چین لەمدواییانەدا توانییان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە نەشتەرگەری چاندنەوەی ئەندامەکانی بەرازێک لە لاشەی سێ مەیموندا بچێننەوە.
پزیشکانی نەخۆشخانەی "شیجینگ"ی سەربە زانکۆی "شیان"ی چین ئاماژەیان بەوەکردووە، توانیویانە سێ مەیمون بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بکەن و ئەندامانی لەشی بەرازێک لە رێگەی دەستکاری کردنی بۆماوەیی لە لەشیاندا بچێننەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "چاینا دەیلی"
نەشتەرگەرییەکە لەمانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا ئەنجامدراوە و ماوەی ١٤ کاتژمێری خایاندووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، چاندنەوەکە بۆ ئەندامەکانی
جگەر و گورچیلە و بیلبیلەی چاو و پێست لە جەستەی سێ مەیموندا ئەنجامدراون.
پزیشکەکان دەڵێن، یەکێک لە مەیمونەکان لەکاتی
نەشتەرگەرییەکەدا بەهۆی حاڵەتێکی ئاسایی تەندروستییەوە مردووە و ئەندامە چێندراوەکانی
لاشەیان بەباشی و بەشێوەیەکی سروشتی کاری خۆیان کردووە.
ئەو پزیشکانەی نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە باس
لەوەشدەکەن، یەکەمجارە نەشتەرگەری چاندنەوە لە جۆرێکی جیاوازی ئاژەڵان بۆ ئاژەڵێکی
دیکە ئەنجامبدرێت و ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە.
هاوکات، زانایان ئەمە بە هەنگاوێکی گەورە
و گرنگ دەبینن هەتا بتوانرێت لەڕێگەیەوە وەک بەشێک لەپڕکەرەوەی کەمی لە بەردەستبوونی
ئەندامەکانی مرۆڤدا سوودی لێوەربگیرێت و بتوانرێت بۆمرۆڤ بچێندرێتەوە.
بەپێی وتەی دوو کیفێنگ یەکێک
لە پزیشکە بەشداربووەکانی نەشتەرگەرییەکە و سەرۆکی تیمە پزیشکییەکە ، خۆی و تیمەکەی سێ خانەیان لە لاشەی بەرازەکە دەرهێناوە
لەرێگەی بەکارهێنانی دەرزی سەرکوتکەری بەرگری لە لاشەی مەیمونەکان کراوە بۆ ئەوەی
جەستەی مەیموونەکان نەتوانن ئەندامەکانی چێندراوەکان رەتبکەنەوە و کارەکە بەسەرکەوتوویی
بەڕێوەبچێت.