PM:03:47:01/11/2022
3092 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هاندانی کاری تیرۆریستی و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا، وڵاتەکەی سزای بەسەر ١٤ کەسایەتی و دامەزراوەی ئەمریکیدا سەپاندووە.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، ئەو وڵاتە سزای ١٠ تاکی ئەمریکی و چوار دامەزراوەی ئەو وڵاتەیداوە لەوانەش دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا ناسراو بە (سی ئای ئەی) و سوپای نیشتیمانی ئەمریکا کە ئێران تۆمەتباری کردووە بە (پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هاندانی کاری تیرۆریستی و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا).
راگەیەندراوەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم سزایانەی ئێران بەهۆی دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا و دەزگا
هەواڵگیرییەکانی و سوپاکەیەتی لەکاروبارەکانی ئێراندا بەوەی هانی توندوتیژی و پێشێلکردنی
مافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی کردەی چەکداری داوە، لەگەڵ فشارخستنەسەر هاوڵاتیان و گەلی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی
ئێران دەشڵێت، "سزاکان بریتی دەبن لە پێشگرتن لە دەرکردنی بڕیاری نەهاتنە ناو
خاکی ئێران، بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانیان لە سیستەمی دارایی و بانکی و بلۆککردنی
پارە و سەروەت و سامانیان لە چوارچێوەی سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا."