سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو

PM:03:30:01/11/2022

37004 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان زیقار و موسەنا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لەسەر رێگای خێرای نێوان ئەو دوو پارێزگایەدا بووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکە.

میدیاکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکەش چارەسەر وەردەگرێت.













گەلەری