وەزیری کشتوکاڵی عێراقی بڕیاری بەپەلەی بۆ پاڵپشتیکردنی جوتیاران دەرکرد و رایگەیاند، ڕێژەی پشتگیری جوتیاران لە ٪٣٥ـەوە بۆ ٪٥٠ بەرزدەکەنەوە.
عەباس جەبر ئەلعیلیاوی وەزیری کشتوکاڵ لە راگەیاندراوێکدا، باسی لەوەشکردووە لە کۆبوونەوەى وەزارەتەکەیان باسیان لە دابینکردنی پێداویستییەکانى جوتیاران کردووە لەوانە سەماد کە بەشێوەیەکی خێراتر بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت.
وەزیری کشتوکاڵ
دەشڵێت، دڵنیادەبنەوە لە پێشکەشکردنی ئەو پێشنیازە بۆ سەرۆکوەزیران و وەرگرتنی پاڵپشتی
حکومەت بۆ ئەو هەنگاوە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵی لە عێراق. جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی
ئاسایشی خۆراکی بەردەوام و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی.
هاوکات، گرنگی پەرەپێدانی
چارەسەری گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئالنگاریانەی لە ڕێگەی پەرەپێدانی چالاکیی
کشتوکاڵییەوە وەستاون و بەشدارن لە زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتدا روونکردەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە،
حکومەتى عێراق جگە لە وەرگرتنى بەرهەمى دانەوێڵە و چەند بەرهەمێکى تر، قەرزى
کشتوکاڵیش دەدات بە جوتیاران.