ئەمریکا موشەکی ئەتۆمی نوێکراوەی بی 16-12ی لە بنکە سەربازییەکانی ناتۆ لە ئەروپا جێگیردەکات و لە بەرامبەردا روسیا دەڵێت، "بڵاوکردنەوەی ئەو موشەکانە بەهەند وەردەگرن و ئاستی سنوردارکردنی چەکی ئەتۆم لە سەر ئاستی جیهانی دادەبەزێنێت".
رۆژنامەی پۆلێتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ ئەمریکا موشەکی تاکتیکی بی 16-12 کە هاوشێوەی چەکی ئەتۆمە لە بنکە سەربازییەکانی ناتۆ لە ئەروپا جێگیر دەکات.
لەلایەن خۆیەوە،
روسیا ئاشکرایکردووە، "ناکرێت ئەم هەنگاوەی ئەمریکا گوێی پێنەدرێت، لەکاتێکدا
بەنیازە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بڵاوبکاتەوە."
لەو بارەیەشەوە ئەلێکسەندەر
گرۆشکۆ جێگیری وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات لە
مەیدانەکانی جەنگدا ئەم جۆرە چەکە بەکاربهێنێت.
دەشڵێت، ئەم هەنگاوەی
ئەمریکا لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی چەکی ئەتۆمی لەسەر ئاستی جیهان
کەمدەکاتەوە.
ئەلێکسەندەر گرۆشکۆ
ئەوەشی خستووتەڕوو، روسیا هەموو رێگەچارەیەکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و بەرگریکردن
لە خۆی بەرامبەر جوڵەکانی ناتۆ دەگرێتەبەر.
لەبەرامبەردا،
پاتریک رایدەر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند،
نوێکردنەوەی چەکی وڵاتەکەی چەندین ساڵ دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
"گۆڕینی جۆرە کۆنەکانی چەکەکان بۆ جۆری نوێ لە مێژەوە لە ئەمریکا دەستی پێکردووە
و جوڵەکانیش هیچ پەیوەندی بە جەنگی ئۆکرانیاوە نییە و هیچ کاریگەریشی نابێت لەسەر
خێراترکردنی جەنگەکە."
موشەکی بی16 چییە؟
موشەکەکە لە شەستەکانی
سەدەی رابردووەوە بۆ یەکەمجار پەرەی پێدراوە وبۆیەکەمجاریش لە سەردەمی کێشەی موشەکی کوبادا لە ساڵی ١٩٦٢ بەکارهێنراوە کە
موشەکێکی ئەتۆمی تاکتیکییە.
لەسەردەمی باراک
ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پەرەپێدان و نویکردنەوەی پەسەندکراوە. بۆ پەرەپێدانەکەشی
دەیان ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.
بەگوێرەی بەرنامەی
نوێکردنەوەی موشەکەکە ١٠٠ موشەک لە بنکە سەربازییەکانی ناتۆ لە ئەڵمانیا و ئیتالیا
و بەلجیکا و هۆڵەندا و تورکیا دەگۆڕدرێت.
درێژی موشەکەکە
٣.٦ مەترە و توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە و بەراورد بە جۆرەکۆنەکەی لە پێکانی
ئامانجەکەیدا وردترە و دەتوانێت بەرگەکەکانی زەوی ببڕێت.