پهرلهمانتارانی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان بە نووسراوی فەرمی دهستلهكاركێشانهوهیان پێشكهشی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان كرد.
ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کارێکی نایاساییە و بەشدارنابن لەو کارە نایاساییەدا.
لەو بارەیەوە ئیسماعیل
سگێری جێگری سەرۆکی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان لە کۆنفرانسێکی
رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی خەڵک نییە.
لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەکشدا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان رایگەیاند، "ئەو هەڵوێستەتان بەرز دەنرخێنم."
وتیشی، "درێژکردنەوەکە
بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتە و ئێمە لەگەڵیدا نین و بەشێک نابین لە بە ناشەرعی درێژکردنەوەی
پەرلەمان."
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، پێشوتریش فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندبوو، لەدوای
بەسەرچوونی ماوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لە ٦ی ١١ لە پەرلەمان دەکشێنەوە، چونکە
دوای ئەو بەروارە پەرلەمان نایاساییە و موچەی نایاساییش وەرناگرن.