سەردێڕ:

پلاسخارت: بەهۆی گەندەڵییەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی باش لە عێراقدا نەبینراوە

PM:12:41:01/11/2022

4788 جار خوێندراوەتەوە

جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکومەتی باش لە عێراقدا نەبینراوە.


پلاسخارت هۆکاری نەبوونی حکومەتێکی باشی بۆ بوونی گەندەڵی گەڕاندەوە.
ئەم وتانەی جینین پلاسخارت لە دیداری مێریدا بوو لە هەولێر، کە چەندین بەرپرسی هەرێم و عێراق تیایدا بەشدار بوون.

جێنین پلاسخارت نێردەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە چاکسازی سیستمی حوکمڕانی و فەرمانڕەوایی لە عێراق و کوردستاندا قسەی کرد و رایگەیاند، هەموو ئەوانەی لە سیستمی حکومڕانیدان و بەرپرسیارێتییان هەیە چاکسازی سیستمەکەیان لە ئەستۆیە و پێویستە کار لەپێناویدا بکەن.

وتیشی، باس لە سیستمێک دەکەم کە هەمووان بتوانن پێکەوە لەپێناو گەشەی زیاتردا کاری تێدابکەن کە ئەوەش پەیوەندی بە سیاسەت و سیستمی سیاسییەوە هەیە و هەموو سەرکردە بەرپرسەکان دەگرێتەوە، ئەو سیستەمەی باسی دەکەین پێویستی بە ریفۆرم هەیە و پێویستە ئەو کارەکتەرانەی نمایندەی ئەو سیستمە دەکەن لەپێناویدا کار بکەن.

باسی لەوەشکرد، "من لێرەدا نکۆڵی لەوە ناکەم کە خاوەنی سیستمێکی خراپین و کارمان کردووە بەڵام هێشتا عێراق نەبووە بە دەوڵەتێکی تەواو، ئەوەی روونە و هەمووان شاهێدی بینینین ئەوەیە بتوانین رووبەڕووی تەنگژە و گرفتەکان ببینەوە و بۆئەو مەبەستەش پێویستمان بە بەهێزی هەیە، پێویستە ئەوانی تر بانگهێشت بکەین بۆئەوەی پێکەوە لەو پێناوەدا هەوڵبدەین."

وتیشێ، نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت هەموو ئەرکەکان لەسەر شانی خۆی دانێت بەڵکو، دەتوانێت ببێتە هاوکاریکار و دەستبار لەنێوان هەریەکێک لە حکومەت عێراق و هەرێمی کوردستاندا.














گەلەری