رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو رایگەیاند، شەوی شەممەی رابردوو، کۆمار دەرئۆفتادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بەسەختی برینداربووە و شەوی دواتر لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. دەشڵێت، "لەهەمان کات و شوێندا هێزە ئەمنییەکان مێردمنداڵێکی دیکەیان رفاندووە و چارەنووسی نادیارە".
رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو ئاماژەی بەوەداوە، کۆمار دەرئۆفتادەی تەمەن ١٦ ساڵ لە کەمەربەندی کۆنەخانێ و نزیک گۆڕەپانی "محەممەد هەوراز" تەقەی لێکراوە.
دەشڵێت، کۆمار دانیشتووی
شاری پیرانشار بووە و دواتر تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
رێکخراوەکە ئەوەشی
ئاشکرا کردووە، یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە هەنگاوی راگەیاندووە، لەو شوێنەی کە کۆماری
تێدا بریندار کراوە هیچ خۆپیشاندانێک نەبووە و دوو ئۆتۆمبێلی سەوز و سپی جۆری سەمەند
کە بێ تابلۆ بوون، لە مەودایەکی سێ مەترییەوە بە چەکی تاپڕ بەرەوڕوی کۆمار تەقەیان
کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.
شایەتحاڵەکە باسی
لەوەشکردووە، دوو مێرمنداڵی دیکە لەوکاتەدا لەگەڵ کۆمار بوون، یەکێکیان هەر ئەو
کاتە رفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
رێکخراوەکە
دەشڵێت، لەلایەکی دیکەوە لە خۆپیشاندانهكانی شهوی یەکشەممەی شاری پیرانشار، لانیکەم
هاوڵاتییەکی دیکەش بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستداوه، بەڵام هەتا
ئێستا ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە ئاشكرا نهكراوه.
ئەمە لەکاتێکدایە،
دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی و بەخاکسپاردنی ماوەی نزیکی ٥٠ رۆژە لە تارانی
پایەتەخت و شارەکانی رۆژئاوای ئێران، خۆپیشاندان دەستیپێکردووە.