کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما یەک پلە نزمتر دەبنەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
ئاماژەی بەوەش کردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ
تۆمارەکانی دوێنێ دووشەممەدا.
لەبارەی سبەی
چوارشەممەشەوە هاتووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک پلە نزم دەبێتەوە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى
سیلیزى
دهۆک: 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى