ئەمڕۆ لە ئیسرائیل هەڵبژاردنى پێشوەخت بەڕێوەدەچێت و ئەمە پێنجەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیلە لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەى پەرلەمان لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا.
ئەمڕۆ پێنجەم هەڵبژاردنی
پەرلەمانی ئیسرائیل لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا بەڕێوەدەچێت، هاوکات لایەنەکان کێبڕکێ
دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە ٦٠ کورسی لە نێو ١٢٠ کورسی پەرلەمان تاوەکو بتوانن
حکومەتی نوێ پێکبهێنن.
ئەم هەڵبژاردنە
پاش ئەوە دێت، لە مانگى شەشى ئەمساڵ بەهۆى ناکۆکى نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانییەوە
حکومەتى هاوپەیمانى لە ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی نەفتالى بینیت هەڵوەشایەوە و بریاردرا
جارێکى دیکە هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام بدرێت.