لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٦ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەولێریش بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە.
دوێنێ نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێتو لە هەولێریش بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە.
لەوبارەیەشەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە بەهۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە
نرخی دۆلار داببەزیت و هاوڵاتیان و بازرگانانیش دۆلارەکانیان دەفرۆشن و ئەوەش بووەتە
هۆی دابەزینی نرخی ئەو دراوە.
نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:
١٠٠ پاوەن
بە ١٦٩ هەزار دینار
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٤٦ هەزار دینار
١٠٠ دۆلار
یەکسانە بە هەزار و ٨٣٥ لیرەی تورکی
١٠٠ دۆلار یەکسانە بە سێ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار تمەنی ئێرانی