سەردێڕ:

بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق دەستگیرکرا

AM:09:41:01/11/2022

8028 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە ، بە هۆکارێکی نادیار و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی زانیارییەکانی چاوگێکی ئەمنی عێراقی بۆ میدیاکانی وڵات، غانم ئەلحسێنی بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق بە فەرمانی عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکرا.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو بەڕێوەبەرە چاوگە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی غانم ئەلحسێنی بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق ئاشکرا نیە.

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..













گەلەری