نێردەی ئەمریکا لە ئێران رایگەیاند، خاوەندارێتیکردنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە دەبێتە مەترسی بۆ سەر جیهان. دەشڵێت، " ئامانجی ئەمریکا لە ئێران نەهێشتنی کاریگەرییەکانی ئێرانە لەسەر ناسەقامگیری ناوچەکە."
رۆبەرت مالی نێردەی ئەمریکا لە ئێران رایگەیاند، خاوەندارێتیکردنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە دەبێتە مەترسی بۆ سەر جیهان و ئەمریکا دژی ئەوەیە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا
پێی باشە بەرێگای دیبلۆماسی مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات بەڵام ئەگەر ئەو رێگایە سودی
نەبوو رێگای سەربازی بەکار دەهێنێت بەڵام لە ئێستادا سەرنجەکانیان لەسەر رێگای
دیبلۆماسیە.
ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک دەستی بەکار کردووە وەک نێردەی ئەمریکا لە ئێران
لە پێشینەی کارەکانی یەکخستنی هەڵوێستی ئەوروپا بووە بەرامبەر ئێران تاوەکو رێگری
بکەن لە بوونی چەکی ئەتۆمی لە ئێراندا و ئامانجی ئەمریکا لە ئێران نەهێشتنی کاریگەرییەکانی
ئێرانە لەسەر ناسەقامگیری ناوچەکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا رێککەوتنی ڤییەنای
تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا سستی تێکەوتووە.