PM:07:03:24/08/2021
5204 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جارێکی تر جەختیکردەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و دەڵێت، حکومەت سازش لەسەر ئەو بابەتە ناکات.
لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا کازمى جەختیکردووەتەوە، کە پاشەکشە ناکەن لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا لە ١٠ى مانگی تشرینى یەکەمى داهاتوو.
سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەت سازش ناکات لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.
بڕیارە هەڵبژاردنی
پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش
دەڵێت، ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی تەواوکردووە و ئامادەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەوادەی
خۆیدا بەڕێوەبچێت.