سەردێڕ:

بانکی ناوەندی هەنگاوێکی دیکە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

PM:02:50:24/08/2021

65616 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی حکومەتی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٢٣٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خستوەتە بازاڕەکانی دراوەوە.


ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵایوکردووەتەوە کە، بانکی ناوەندی عێراق بازاڕی کڕین وفرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بەرزکردووەتەوە بەجۆرێک فرۆشتنی دۆلار بەڕێژەی ١.٤٨ بەرزبووەتەوە وگەیشتۆتە ٢٣٨ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار و ٦٢٧ دۆلاری ئەمریکی.

لەکاتێکدا، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڕی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە گەیشتبووە ٢٣٠ ملیۆن و ٩٤٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ئەمڕۆ سێشەممەش، لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەجێگیرى مایەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.

بەوپێیەش، نرخی دۆلار بەراورد بەداخستنی بازاڕ لەدوێنێ دووشەممەدا، وەک خۆیەتی و بەجێگیری ماوەتەوە.













گەلەری