سەردێڕ:

ئێران: کامێرای چاودێری گەورەترین بەندینخانەمان هاککراوە

AM:11:49:24/08/2021

16428 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی خزمەتگوزاری بەندینخانە گشتییەکانی ئێران رایگەیاند، کامێراکانی چاودێری لە زیندانی ئەوین لە باکوری تاران "هاک کراون".


محەمەد مەهدی سەرۆکی خزمەتگوزاری بەندینخانە گشتییەکانی ئێران لەتویتێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەکردووە، گروپێکی ئۆپۆزسیۆن لە زیندانی ئەوین هەستاون بە هاککردنی کامێرای چاودێری گەورەترین بەندینخانەی ئێران.

سەرۆکی خزمەتگوزاری بەندینخانە گشتییەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بەو رووداوانەی کە لە بەندینخانەکەدا روویانداوە، بەرپرسیارێتی ئەو ڕەفتارە ناپەسەندانە قبوڵ دەکەم و هەموو هەوڵێک دەدات کە ئەو رەفتارە دووبارە نەبێتەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو، گرووپێک کە خۆی بە "دادگای ئیمام عەلی" ناوبردووە و لەدەرەوەی وڵاتە، کامێرا چاودێرییەکانی بەندینخانەی ئەوینی تارانی هاککرد.

بەندینخانەکە، لەساڵی ١٩٧١دا کراوەتەوە و بە یەکێک لە گەورەترین بەندینخانەکانی ئێران دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٨٨یشدا، زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی تێدا ئەنجامدرا.













گەلەری