سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:11:45:23/08/2021

16776 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای ئەوەی نرخى زێڕ لە جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٨٥ دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا، وەبەرهێنەرانی ناچارکردووە روو لە کڕینی زێربکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخەکەی بەرزبێتەوە. پێشبینیشدەکرێت ئەنجومەنی یەدەکەی فیدڕاڵی ئەمریکا ئاسانکردنی بەرنامەکەی بۆ پشتیوانی کردنی ئابوری وڵات بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا "دەلتا" دوابخات.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی ١.٢٧٪ بەرزبووە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٨٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ هەمان بەرزبوونەوە کەلە سەرەتای ئەمانگەدا یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٨٠٦ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

پۆپ هابرکۆن گەورەشارەزای بازاڕ رایگەیاند، پشکەکانی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و نرخی دۆلار دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ئەگەرەوەیە کە ئەنجومەنی فیدڕاڵی ئەمریکا ئاسانکاری بەرنامە ئابوریەکەی بۆ پشتیوانی کردنی جوڵەی ئابوری وڵاتەکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا "دەلتا" دوا بخات.

ئەوەشی خستەڕوو، وەبەرهێنەرەکان پێشبینییەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بەهەند وەردەگرن لە ئەگەری ئەوەی دۆخەکە رێگەی پێنەدات رێکرەکانی ئاسان بکات. ئەمەش هەواڵێکی مژدە بەخشە بۆ زێڕ و زیو.

بەگوێرەی بازەڕەکانی جیهان، نرخی دۆلار بەڕێژەی ٠.٥١١٪ بەهاکەی لەدەستداوە، ئەمەش بەرزترین دابەزینە لە هەشت مانگی رابردوودا دۆلار تۆماری کردبێت.

لەبەرامبەردا، نرخی هەریەک لە زیو بە رێژەی ٢.٦٪ و پلادیۆم بە رێژەی ٥.٨٠٪ نرخەکانیان نزم بێتەوە. هاوکات، پلاتین بەڕێژەی ٢.٣٪ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

کـ ، ئـ

 













گەلەری