سەردێڕ:

لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا؛ دیوارەکەی ترەمپ داڕما

PM:11:30:23/08/2021

14828 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو کەش و هەوا خراپەی رووی لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکی کردووە، بەشێک لە دیواری بەناوبانگی ترمپ، کە بە ئامانجی رێگری کردن لە دزەکردنی کۆچبەرانی نا یاسایی دروستی کرد، داڕما.


ویلایەتی ئەریزۆنا بەهۆی بارانبارینی خوڕەوە لافاوێکی بەهێز رووی تێکردووە و بەهۆیەوە بەشێک لە دیواری ترەمپ لەسەر سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک داڕما.

بەهۆی داڕمانی بەشێک لە دیوارەکە، چەندین دەروازە کراونەتەوە کە کۆچبەرانی نایاسایی دەتوانن لەمەکسیکەوە دزە بکەنە ناو ئەمریکاوە.

کیت سکوت لە ناوەندی ژیانی کێوی، داڕمانی بەشێک لە دیوارەکەی بە دۆخێکی خراپ وەسف کرد.

چاوگێکی دیکە ئاماژەی بەوەدا، لە یەک شوێندا بەهۆی لافاوەوە شەش دەرگای دیوارەکە شکاوە.

لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە تەمموزی ٢٠١٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڵێنی بە دەنگدرانیدا، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا یەکێک لە کارەکانی دروستکردنی دیوارێک دەبێت لە نێوان وڵاتەکەی و مەکسیک بە ئامانجی رێگری کردن لە دزەکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو وڵاتەکەی. هەربۆیە دوای سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکان و بوونی بەسەرۆک، بەشێوەیەکی خێراو بەپەلە دیوارەکە دروستکرا، بەڵام وادەردەکەوێت هیچ پێشبینیەک بۆ گۆڕانی کەش و هەوا نەکرابێت، هەربۆیە لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا بەشێکی داڕما.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە چوارچێوەی بودجەی فیدڕاڵی کە بۆ وەزارەتەکەیان تەرخان کرابوو، چەندین ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی ئەو دیوارە تەرخانکراوە.

ماڵپەڕی گیزمۆدۆی ئاشکرای کرد، ئەو کۆمپانیایەی دۆناڵد ترەمپ رایسپارد دیوارەکە دروست بکات، زیاتر لە دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری لە گەنجینەی ئەمریکی خەرج کردووە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خاوەن زەوییەکان توڕەببن.

کـ، ئـ

Flood damages Trump's multibillion-dollar border wallTrump border wall damaged by heavy flooding - Daily Nigerian













گەلەری