سەردێڕ:

بتکۆین بەرزبوەوە

PM:12:21:23/08/2021

17048 جار خوێندراوەتەوە

دراوی بتکۆینی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی لەسەدا ١.٩٩ و بەراورد بە مانگی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی نوێی بەخۆیەوە بینی.


ماڵپەری کۆین دیسک تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان بڵاویکردەوە، بتکۆین لە ئاستی ٥٠ هەزار دۆلارەوە نزیک بۆتەوە و ئەمەش ئاستێکی پێویست و گرنگە.

بەشێوازێک دراوی بتکۆین گەیشتە ٤٩٤٩٨دۆلار ، بە بەرزبونەوەی ڕێژەی لەسەدا ١.٩٩.

لەماوەی ڕابردووا دراوی بتکۆینی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی لەسەدا ٤.٩ بەهاکەی لەدەستدابوو و بە ٤٨٣٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا بەڵام لە ئێستادا گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزتر.

بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات.













گەلەری