AM:10:58:23/08/2021
2644 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسانی ویلایەتی تێنێسی لە باشوری ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە چەند رۆژى رابردوودا ئەو ویلایەتەی گرتبووەوە و دروستبوونى لافاوەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەر و شوێنن.
بەرپرسانی ویلایەتی تێنێسی دەڵێن، لە شاری وێفرلی لە ناوچەی هامفریز گەڕان بەشوێن قوربانیاندا بەردەوامە.
هاوکات، بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجیبوون بۆ زیان لێکەوتوان
سێ پەناگەى کاتى ئامادەکراوە و قەدەغەی هاتوچۆش راگەیەنراوە بۆ پاککردنەوەی کوچە و
کۆڵانەکان لەگەڵ رێگا سەرەکییەکانی ویلایەتەکە.
جۆ باریدن سەرۆکی ئەمریکاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا،
دڵنەوایی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو ویلایەتە دەربڕی و دەشڵێت، حکومەتەکەیان ئامادەیە
بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ زیانپێگەیشتوان.