سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:06:23/08/2021

2360 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٦ دۆلار و ٣٨ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینى و بە ٦٣ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری